
ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق و دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان بەمزووانە یاداشتێکی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی واژۆ دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 4ی ئەیلوولی 2024 لە هەولێر، یەکەم جاڕدانی ڕاپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کەرتی گشتی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بارازنی لەلایەن دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە میانەی کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند: خولی ڕاهێنان و وۆرکشۆپ بۆ تیمەکانی ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دەستەی دەستپاکی و وەزارەتەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە هاوکاری ڕاهێنەر و شارەزایانی وڵاتی میسر دەکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەک حەیدەر حەنوون ئاماژەی پێدا، هەردوو دەستەی دەستپاکی عێراق و هەرێمی کوردستان لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەمبارەیەوە واژۆ دەکەن، خولەکانیش بە هاوکاریی ڕاهێنەر و شارەزایانی وڵاتی میسر دەکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: عێراق لە ئایندەیەکی نزیکدا ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ ماوەی ساڵەکانی 2025 تاوەکو 2030 بە یارمەتی سەرۆکایەتیی کۆمار و حکومەت و پەرلەمان، لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕادەگەیێنێت.
گۆشەیەکی دیکە: دەستەی دەستپاکیی عێراق هەر ئەمڕۆ لە هەولێر کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ڕێکدەخات. حەیدەر حەنوون دەڵێت: "کۆنفرانسەکە گرنگ، شۆککەر و شەرمەزارکەر دەبێت و تایبەتە بە دۆسیەی دزیی سەدە و گرێبەستەکانی بەندەری فاو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






