سەرۆکوەزیران بارزانی: پابەندین بە پاراستن و پەرەپێدانی فەرهەنگی پێکەوەژیان
- کوردستان
- 5 ئەیلوول

سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
یەکەمین 'سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان' دەستیپێکرد و سەرۆکوەزیران بارزانی لە سیمپۆزیۆمەکەدا بەشداربوو و جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پاراستنی پێکەوەژیان.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە 05-09-2024 یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا کۆمەڵێک توێژینەوە لە بارەی هونەر و کولتوورەوە پێشکەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لەنێو ڕێوڕەسمەکە وێڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی گوتی: هیوادارم ئەم کۆڕبەندانە ببنە هۆی پەرەپێدانی کولتووری سریانی و لە خزمەتی بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە ئاینیەکان و نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان بن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران باسی لەوەش کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پاراستن و پەرەپێدانی دۆخی فەرهەنگ و پێکەوەژیان، کە یەکێکە لە تایبەتمەندییەتیەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سیمپۆزیۆمەکەدا 40 توێژەر و ئەکادیمێست ئامادەن کە لە 25 زانکۆی نێودەوڵەتییەوە هاتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت