
ئامادەکردنی خوێواوک
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا یۆگا یان وەرزشکردن ڕۆتینێکی تەندروستە بۆ مرۆڤ، بەڵام هەندێک خوی تەندروستی دیکە هەن دەتوانن بەسادەیی و ئاسانی جیاوازییەکی گەورە دروست بکەن.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی Times of India، یەکێک لەو خووانەی مرۆڤ دەتوانێت بۆ ڕۆتینی ڕۆژانەی بەیانییان زیادی بکات، خواردنەوەی خوێواوکی گەرمە، سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە، بەڵام دەبێت ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خوێ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڕێکخستنی هاوسەنگی شلە لە جەستەدا و ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی لەش. خوێ هاندەری بەرهەمهێنانی ئەنزیمەکانی هەرس و ترشی گەدەیە، کە یارمەتیدەرە لە هەرسکردن و هەڵمژینی خۆراک.
زانیاریی زیاتر: دەتوانیت بە تواندنەوەی کەوچکێک خوێ لەناو دوو کوپ ئاوی کوڵاوی سارد، خوێواوک ئامادە بکەیت و بەیانیان لەخورینی بیخۆیتەوە و ئەم سوودە تەندروستییانەی خوارەوە بەدەستبهێنت:
دابەزاندنی کێش
خواردنەوەی خوێواوک بە گەدەی بەتاڵ یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی چەوری و کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرۆسەی دابەزاندنی کێش دەبێت، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ سنووردارکردنی ئارەزووی خۆراک و پاککردنەوەی کۆئەندامی هەرس لەڕێگەی لابردنی ژەهرەکانەوە.
چالاککردنی هەرس
خواردنەوەی خوێواوک دەبێتە هۆی هاندانی لیکە ڕژێنەکان، کە یارمەتی بەرهەمهێنانی ئەنزیمەکانی هەرس دەدات و دەبێتە هۆی باشترکردنی هەرسکردنی خۆراک بە درێژایی ڕۆژ.
هاوسەنگکردنی کانزاکان لە لەشدا
خوێ کانزا پێویستەکانی وەک سۆدیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە، کە یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی جەستە دەدەن، ئەمەش دەتوانێت بەشداربێت لە باشترکردنی ئاستی وزەی گشتی و کەمکردنەوەی هەستکردن بە ماندوێتی.
باشترکردنی تەندروستی دەم و ددان
دەستپێکردنی ڕۆژ بە خواردنەوەی خوێواوکی گەرم یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دەم و ددان دەدات. غەرغەرەکردن بە خوێواوکی گەرم یارمەتی پاراستنی پاکوخاوێنی دەم و ددان دەدات لەڕێگەی کەمکردنەوەی بەکتریاکانی ناو دەم، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە لاوازی پووک و کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
کەمکردنەوەی فشاری دەروونی
خواردنەوەی خوێواوکی گەرم یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی ئاستی کۆرتیزۆڵ، کە هۆرمۆنی فشاری دەروونییە لە جەستەدا، دابەزینی ئاستی کۆرتیزۆڵ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






