
وێنەی هێرشەكە: سەرچاوە: AP
ئاڤا نیوز
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند "بە درۆن هێرشمان کردووەتە سەر ئامانجێکی سەربازی ئیسرائیل لە جۆلان".
چیرۆکی سەرەکی: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:" بەردەوامین لە بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەر و سەرکەوتنی خەڵکەکەمان لە غەززە، وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ ئەو کۆمەڵکوژیانەی ئیسرائیل دەرحەق بە خەڵکی سڤیلی فەڵەستین لە ژن و کەسانی بەتەمەن دەیکات، جەنگاوەرانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی درۆنەوە ئامانجێکی سەربازی ئیسرائیليان لە جۆلانی داگیرکراو پێکا، بەردەوامیش دەبن لەو جۆرە هێرشانە".
باکگراوند: لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، کاتێک حەماس هێرشی لەناکاوی کردە سەر ئیسرائیل، دواتریش ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق زیاتر لە 160 هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان لەسووریا و عێراق ئەنجامداوە، چەند جارێکیش ڕایانگەیاندووە کە هێرشیان کردووەتەسەر چەند بنکەیەکی ئیسرائیل لە سووریا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





