
یوسف کیلابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەتۆمەتی "گەندەڵی و تیرۆر و خیانەت" سکاڵا دژی یوسف کیلابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی پارێزگای واست تۆمار دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد جەمیل، پارێزگار واست و عەلی حوسێن سلێمان، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە لە دادگا سکاڵایان دژی یوسف بەعیر کیلابی تۆمارکردووە. داواش لە خەڵک دەکەن ئەوانیش سکاڵای لە دژ تۆمار بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای واست لە ڕاگەیێنراوێکدا چەند تۆمەتێکیان داونەتە پاڵ کیلابی، تۆمەتەکانیشیان بە "گەندەڵی و تیرۆر و خیانەت" ناوبردوون، لەوانە:
- پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ چەند ئەندامێک بەستووە و پارەیەکی زۆری پێشکەش کردوون بۆ وازهێنان لە دژایەتیکردنی لە پۆستەکەیدا.
- پێشکەشکردنی ئۆفەر بۆ پڕکردنەوەی پۆستە باڵاکان لەلایەن ژمارەیەک ئەندامی نزیک لە خۆیەوە.
- هەڕەشەکردنی ئاشکرا لە ئەندامان، بەڵێندەران و وەبەرهێنەران.
- گەندەڵیکردن، بەشێوەیەک ئامادەیە بڕی 15 ملیار دینار بۆ پۆستی پارێزگار خەرج بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یوسف کیلابی کە بە لێدوانە تووندەکانی دژی هەرێمی کوردستان ناسراوە، لە هەڵبژاردنی 2021 بە سەربەخۆ خۆی کاندید کرد و ئێستا ئەندامی لیژنەی داراییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی "ئاینی ئیبراهیمی" دەدات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە دەستیان پێکردەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکانی عێراق بۆ گرووپە چەکدارەکان: پۆستی سەرۆکوەزیران وەرناگرن





