
دیمەنێک لە شاری غەززە کە بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس وێران بووە، سەرچاوە: زووما پرێس
ئاڤا دیجیتاڵ
شەش وڵاتی عەرەبی پلانێکی نوێ بۆ داهاتووی فەڵەستین دادەنێن. بەپێی پلانەکە مەحموود عەباس و بزووتنەوەی حەماس پەراوێز دەخرێن و بەرپرسیارێتی دەدرێتە سەرکردەیەکی نوێ.
زانیاری نهێنی: محەممەد دەحلان، ڕاوێژکاری پێشووی مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، زانیاری نهێنی لەبارەی داهاتووی غەززە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دوای وەستانی شەڕ ئاشکرا کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەش بەرپرسی وڵاتانی عەرەبی هەفتەی ڕابردوو لە سعوودیە کۆبوونەتەوە بۆ پلاندانان و گفتوگۆکردن لەبارەی داهاتووی غەززە و پێویستی ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا.
پلانەکە بەمشێوەیە: سەرکردەیەکی نوێی فەڵەستینی بەرپرسیاریێتی بەڕێوەبردنی غەززە و بەشێک لە کەرتی ڕۆژئاوا دەگرێتە ئەستۆ، کە ئیسرائیل دەستی بەسەرداگرتووە و ئێستا دەسەڵاتداریێتی فەڵەستین بەڕێوەی دەبات.
ئەو سەرکردە فەڵەستینییە جێگەی مەحموود عەباسی تەمەن 88 ساڵ دەگرێتەوە و ناوبراو ڕۆڵی تەشریفاتی دەبێت. بەڵام بەگشتی نە حەماس و نە عەباس ڕۆڵی بەڕێوەبردنیان پێنادرێت و کەسانی نوێ دەبنە بەرپرس لە دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین.
هەنگاوی داهاتوو: بەڕێوبەرایەتیی نوێی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین دەکرێت داوا لە وڵاتانی عەرەبی دۆست بکات هێز ڕەوانە بکەن بۆ پاراستنی سیستمەکە لە غەززە.
خاڵە ئەرێنییەکان: وڵاتانی وەکو ئیمارات و سعوودیە ئامادەن بۆ هاوکاریکردن و دووبارە بونیاتنانەوەی شارەکە ئەگەر هاتوو ئیسرائیل ڕەزامەندی نیشاندا بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





