
دیمەنێکی شاری سلێمانی لە ئاسمانەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەرنامەیان هەیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژیەکی ستراتیژی ئاو لە سلێمانی و بەیەکجاری کێشەی ئاو چارەسەر دەکات.
بۆچی گرنگە: ئەم پڕۆژەیە کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی و دەوروبەری بەیەکجاری چارەسەر دەکات، دەبێتە یارمەتیدەری بوژانەوەی ئاوی ژێر زەوی.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێش دوو هەفتە ڕاپۆرتێکی 12 پەڕەی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی ستراتیژی و چارەسەری یەکجاری کێشەی کەمئاوی سلێمانی بۆ وەزارەتی شارەوانی نێردراوە، ئەوانیش بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانیان بەرزکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەکە لە توانایدایە لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجار ئاو پاکبکاتەوە و بە سلێمانی بگەیەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەکەی سلێمانی هاوشێوەی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوە کە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت، بەڵام دیزاینەکەیان جیاوازە.
لە لایەکی دیکەوە: پرۆژە ستراتیژییەکەی سلێمانی لەسەر ئاوی دوکان دروست دەکرێت و بە درێژای 68 کیلۆمەتر بە بۆری دەگوازرێتەوە.
باکگراوند: لە سلێمانی پرۆژەکانی دوکان یەک، دوکان دوو، سەرچنار هەیە، بەجێبەجێکردنی ئەم پرۆژە ستراتیژیەش کێشەی کەمئاوی تا 30 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن