
دیمەنی بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە نێو کەمپی مەخموور دوای بۆردوومانکردنی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە ڕێگەی درۆنەوە بۆردوومانی خانوویەکی نێو کەمپی مەخمور کرا، بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە ئاوارەکانی باکووری کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێر-مەخموری هێزەکانی پێشمەرگە، بە ئاڤا نیوزی گوت: کاتژمێر 5:00ی ئێوارە، بە درۆن خانوویێک لە بەشی ڕۆژئاوای ناو کەمپی مەخموور بۆردوومان کراوە، بەوهۆیەوە کەسێک کوژراوە و دووانی دیکەش برینداربوون، دیار نییە چەکداربوون یان نا.
بە گوتەی سیروان بارزانی، کەمپی مەخموور لە ژێر چاودێری هێزە عێراقییەکانە، 'ئەو خانووەی بۆردوومان کراوە بارەگای سەربازی نەبووە'، دوای بۆردومانەکە بەشێک لە دانیشوانی کەمپەکە خۆپیشاندانیان دژی بۆردومانەکە لەبەر دەرگای کەمپەکە کردووە.
باکگراوند: کەمپی مەخموور تایبەتە بە ئاوارەکانی باکووری کوردستان و لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور دروستکراوە، بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی مەخموور نزیکەی 10 هەزار کەس لە کەمپەکەدا نیشتەجێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






