
وێنەی ئەو منداڵە هیندییەی لەبری فرمێسک خوێن بە چاوانیدا دێتە خوارەوە، وێنە؛ گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە دیاردەیەکی دەگمەندا، لە هیندستان مێرمنداڵێك کاتێک دەگریێت لەبری فرمێسک خوێن بە چاوانیدا دێتە خوارەوە، ئەمەش پزیشكەكانی تووشی شۆك كردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی كە پشتی بە بڵاوكراوەیەكی زانستیی گۆڤاری "بی ئێم جی كەیس ریپۆرتس- BMJ Case Reports" بەستووە، لە شاری بەنگالۆری وڵاتی هیندستان حاڵەتێكی دەگمەن تۆماركراوە؛ مێرمنداڵێك لە كاتی گریاندا فرمێسكی خوێناوی لە چاوییەوە دەڕژێت.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەكە باسی لەوەشكردووە کەسووکاری منداڵەکە تێبینی ئەوەیان كردووە خوێن لە چاوی ڕاست و كونەلوتی ڕاستی کوڕەکەیان دەردێت و دوای دوو هەفتەش بەسەر تێپەڕبوونی ئەو ڕووداوە، منداڵەکەیان پیشانی پزیشکی پسۆڕ داوە.
کایگەری و لێکەوتەکان: پزیشكەكان لە ڕاپۆرتەكانیاندا ئاماژەیان بەوە كردووە كە فرمێسكە خوێناوییەكان "بێ ئازارن" بەڵام "وردە وردە ئازارەكەی زیاد دەبێت" و منداڵەكە سەرەڕای هەبوونی ئەو دۆخەش، بینایی باشە.
پێدراوە ڕاستییەکان: بە گوێرەی راپۆرتە زانستییەكە؛ سەیرترین بەشی كەیسی مێرمنداڵە هیندییەكە ئەوەیە، لە كاتی میزكردندا باری تەندروستی خراپتر دەبێت و هەروەك پزیشكەكان ئاماژەی پێ دەكەن "داوامان لە نەخۆشەكە كردووە میز بكات و لە كاتی میزكردندا خوێنبەربوونێكی ئاشكرا لە چاوی ڕاستییەوە بەدی دەکرێت".
هۆکارە زانراوەکان: دوای پشکنین زیاتر دەرکەوتووە ئەو مێرمنداڵە، دەمارەکانی خوێنی دووچاری شێواوی بوون، کە نەخۆشییەكە پەیوەندی بە تێکچوونی خوێنبەرەکانەوە هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێکچوونی دەمارە خوێنبەرەكان كاتێك ڕوودەدەن كە ژمارەیەك بۆڕی خوێن لە جەستەدا بە هەڵە دروست دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
40 خولەک لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم






