سەرۆکوەزیران بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول ئیلهامبەخشی کارەکانمە بۆ زیاتر خزمەتکردن
- کوردستان
- 11 ئەیلوول

سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە یادی شۆڕشی ئەیلوول دەڵێت: "هەمیشە ئیلهامبەخشی کارکردنمانە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 63 بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول تێدەپەڕێت کە شۆڕشێکی نیشتمانی و سەرتاسەری و هەمەلایەنی کوردستان بوو بەسەرکردایەتیی بارزانیی نەمر.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لەو یادەدا دەڵێت: یادکردنەوەی شۆڕشی ئەیلوول، یادکردنەوەی قۆناغێکی گەشی خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستانە لەپێناو مافە ڕەواکانی و، کۆڵنەدانە لە داکۆکیکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان.
قووڵتر: بە ئاماژەکردن بە بەها بەرزەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە چەسپاندنی دادپەروەری و یەکڕیزی و یەکگرتوویی و وەستانەوە بەرامبەر ستەم و بێدادی، سەرۆکوەزیران بارزانی دەڵێت: "شۆڕشی ئەیلوول هەمیشە ئیلهامبەخشی کارکردنمانە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی یادی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرە بەشدارەکانی شۆڕش لە هەموو چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستان دەکاتەوە. هەروەها سڵاو دەنێرێت بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و گشت شەهیدانی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن