"ئامانجی سەرەكی سەردانی پزیشكیان بۆ لابردنی سنووری نێوان عێراق و ئێرانە"
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-11

مەسعود پزیشکیان لەکاتی دابەزین لە فڕۆکەخانەی بەغدا
ئاڤا نیوز
بەگوتەی پەرلەمانتارێکی ئێران، وڵاتەکەی نیازی هەیە سنووری خۆی لەگەڵ عێڕاق نەهێڵێت، تا ئاسانتر دەستی بە سووریا و لوبنان بگات، ئەمەش ئەجێندای سەرەکیی سەردانی مەسعود پزیشکیانە بۆ عێراق.
چیرۆكی سەرەكی: لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ئاشكرای دەكات، ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی ئەمڕۆی مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران بۆ عێراق لابردنی سنووری نێوان هەردوو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: ئەبو فەزڵ زەهراوەند، ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەکەی، سەردانەكەی پزیشكیانی بۆ بەغدا بە هەنگاوێك بۆ لابردنی سنووری نێوان ئێران و عێراق وەسف کرد، بەو پێیەی عێراق نزیكترین بازنەی دەستگەیشتنی تارانە بە سووریا و لوبنان.
وێنە گەورەكە: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئێران بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی بەشێك لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاژاوەنانەوە لە ناوچەكە تۆمەتبار دەكەن، بەتایبەت بە ئاشکرا پشتیوانی و هاوکاریی حەماس لە فەڵەستین، حیزبوڵڵا لە لوبنان و حکومەتی سووریا بەسەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد دەکات، لە عێراقیش بەشێك لە گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی و ئاراستە دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق و ئێران هەزار و 458 كیلۆمەتر سنووری وشکانی و ئاوییان هەیە، ئێستا جگە لە هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هاتووچۆی نێوان هەردوو وڵات، بەغدا و تاران كار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانیان دەکەن لەڕێگەی پێشكەشكردنی ئاسانكاری زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، جگە لە هەماهەنگی ئەمنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی تیرۆر و زامنكردنی سەقامگیری سنوورەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





