
ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئێران سەرپەرشتی واژۆکردنی 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە چەندین بواری جیا دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە یەکەمین گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران، مەسعود پزیشکیان بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11-09-2024 گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا، دوای کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و پزیشکیان 14 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری ئێران سەرپەرشتی واژۆکردنی 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان کرد، لە چەندین بوار و سێکتەری جیاجیادا.
بابەتە ستراتیژییەکان: یاداشەکان بریتین لە: ئابووری، هاوکاریی ڕاهێنان، گەنجان و وەرزش، ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و هونەری و شوێنەوار و پەروەردە، هاوکاری میدیایی، پەیوەندییەکان، بەرەوپێشبردنی لایەنی گەشتیاریی ئایینی، هاوکاری لە بواری ناوچە ئازادەکانی عێراق- ئێران، لە بواری کشتوکاڵ و سامانە سروشتییەکان، پۆست، پاراستنی کۆمەڵایەتی، ڕاهێنانی پیشەیی و تەکنیکی، و پەرەپێدانی هێزی کاری لێهاتوو و هاوکاری نێوان ژوورە بازرگانییەکان.
زانیاریی زیاتر: لە لایەنی عێراقی، وەزیرانی دەرەوە و بازرگانی و سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکی عێراق و لەلایەنی ئێرانیش وەزیرانی دەرەوە و ئابووریی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکان واژۆ کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




