لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران بۆ پێنج بوار پێکدەهێنرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 ئەیلوول

دیمەنێک لە پێشوازیی د.لەتیف ڕەشید لە مەسعود پزیشکیان
ئاڤا نیوز
ئێران خواستی خۆی بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ كاراكردنی ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ عێراق دەردەبڕێت، بەشێكی ڕێككەوتنەكان هەرێمی كوردستانیش دەگرنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: لە چوارچێوەی سەردانەكەی مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران بۆ عێراق، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا لەلایەن عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لێكرا.
لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆككۆماری عێراق و هاوتا ئێرانییەكەی جەخت لە كاراكردنی ڕێككەوتنەكانی نێوان هەردوو وڵات كرایەوە، لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات بکات.
وێنە گەورەکە: لە یەکەمین گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران، مەسعود پزیشکیان بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا. دواتر لەلایەن د.عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: لە میانی دیدارەکەدا د.عەبدوللـەتیف ڕەشید جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست؛ پتەو و مێژوویین، ئێران دراوسێیەکی گرنگی عێراقە و پێگەیەکی گەورەی ناوچەیی هەیە لە پاڵپشتیکردن و سەقامگیرکردنی ناوچەکەدا.
لەلایەکی دیکە: پزیشکیان پەرۆشی خۆی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دووپات کردەوە، هاوکات خواستی ئێرانی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەربڕی، بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی ستراتیژی بۆ هاوکاری هاوبەش لە کەرتەکانی تەندروستی، ژینگە، پیشەسازی، ئاسایش و گەشتیاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا لە عێراق خەریکی خۆڕێکخستنەوەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە هاوکاریی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حووسییەکان