
هاونیشتمانییەک لە کاتی بەشداریکردن لە یەکێک هەڵبژاردنەکانی پێشوو. وێنە شۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا ئێستا کارمەندانی بنکەکانی کۆمیسیۆن ڕاهێنانیان پێ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە لە 20-10-2024 لە ژێر چاودێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەکی زۆر لە کارمەند دانراوە بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و لە ئێستادا ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: مەروان محەممەد نەجاڕ، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان بەردەوامە، ئێستا کارمەندانی بنکەکانی کۆمیسیۆن ڕاهێنانیان پێ دەکرێت، دواتر کارمەندانی سەر سندووقەکان ڕاهێنانیان پێ دەکرێت کە ژمارەیان 40 هەزار کارمەند دەبێت.
زانیاریی زیاتر: وادەی مۆڵەتی لایەنەکان بۆ پەڵپگرتن لە دوورخستنەوەی بەربژێرەکان کۆتایی نەهاتووە، تائێستا لە بەشی یاسایی کاروباری بەربژێرەکان ئەو پرسە کاری لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش، دوو ملیۆن و 672 هەزار و 43 کەس لە دەنگدانی گشتی و 216 هەزار و 119 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




