پزيشكيان داوا لە عێراق دەکات نێوەندگیریی لەنێوان واشنتن و تاراندا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-11

مەسعود پزيشكیان، سەرۆككۆماری ئێران و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق . وێنە؛ میدیاکانی عێراق.
ئاڤا نیوز
مەسعود پزيشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، داوای لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە، نێوەندگیریی لەنێوان واشنتن و تاران بکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 11-09-2024 ، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەمین گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە و ژمارەیەک یاداشتی واژۆ کرد. هەروەها لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران پزیشیکیان داوایەکی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: ڕۆژنامەی "جریدە" لە ژمارەی ئەمڕۆی 11-9-2024 بڵاوی کردەوە: لەکاتێکدا ئێران دەیەوێت گفتوگۆی دۆسیەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا دەستپێبکاتەوە، مەسعود پزيشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، لەمیانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، داوای لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە، نێوەندگیری لە نێوان وڵاتەکەی و واشنتن بکات.
زانیاریی زیاتر: بەغدا پێشتر میوانداری چەند گەڕێكی دانوستانەكانی نێوان سعودیە و ئێرانی كرد، كە دواتر ڕێككەوتنی ئاشتەوایی پەكینی لێكەوتەوە، هاوكات بەغدا ڕۆڵی گێڕاوە لە ئاڵوگۆڕكردنی پەیام لەنێوان واشنتن و تاران.
ئەمەش بزانە: تاران بەهۆی ڕەوانەكردنی مووشەكی بالیستیکی بۆ ڕوسیا، و بەكارهێنانیان لەلایەن مۆسکۆوە لە جەنگی ئۆكراینادا ڕووبەڕووی فشاری نوێ بووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





