
ئازاد ئاکنجی، بەرپرسی کەمپی مەخموور
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) کوژرانی بەرپرسی کەمپی مەخمووری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی ڕاگەیاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای فەرمی تورکیا، بە پشتبەستن بە سەرچاوە تایبەتەکانی لەنێو دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناسراو بە (میت)، بڵاوی کردەوە: "لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە کەمپی مەخموور، ئازاد ئاکنجی، بەرپرسی کەمپەکە کراوەتە ئامانج و کوژراوە". ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە 10ـی ئەیلوول کەمپەکە لەلایەن درۆنێکی تورکیاوە بۆردوومان کرا.
زانیاریی زیاتر: ئازاد ئاکنجی لەلایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیاوە داواکراو بووە و بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی میت ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی زۆر بەوردی داڕێژراوە.
لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخمووری هێزەکانی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە، بە درۆن خانووێک لە بەشی ڕۆژئاوای کەمپی مەخموور بۆردوومان کراوە، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و دووانی دیکەش برینداربوون.
ئەمەش بزانە: کەمپی مەخموور لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور دروست کراوە. تورکیا چەندجارێک کەمپەکەی بۆردوومان کردووە و بە شوێنی پێگەیاندنی ئەندامانی پەکەکەی دەزانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ





