
چەند کرێکارێک سەرقاڵی کارکردنن لە یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکان. وێنە؛ شەفەق نیوز
ئاڤا نیوز
لەگەڵ ئەوەی لە مانگی ئاب هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا پێنج ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاند، بەڵام بەراورد بە مانگی پێشوو %17 دابەزینی تۆمار کردووە.
وێنە گەورەکە: بەپێی داتاکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 741 هەزار بەرمیل، بە تێکڕای 185 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. لەکاتێکدا لە مانگی تەممووز کۆی گشتیی هەناردەکردن شەش ملیۆن و 967 هەزار بەرمیل نەوت بووە.
زانیاریی زیاتر: ئاستی هەناردەکردنی عێراق بە درێژایی مانگی ئاب بەمشێوەیەیە؛ لە هەفتەی یەکەمدا عێراق بە تێکڕای 194 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەفتەی دووەم 166 هەزار بەرمیل و هەفتەی سێیەم هەناردەکردن بۆ 153 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، دوای ئەوە لە هەفتەی چوارەمدا بۆ 201 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.
ئەمەش بزانە: عێراق لە مانگی ئابدا لە ڕیزبەندی پێنجەمی گەورەترین هەناردەکارانی نەوت بووە بۆ ئەمریکا، هەریەک لە کەنەدا، مەکسیک، سعوودیە و بەرازیل لە ڕیزبەندییەکەدا لە پێش عێراقن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




