
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات دابەزینی نرخی نەوت نابێتە گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە، بۆ ئەم مەبەستە حکومەت زیاتر لە 145 ترلیۆن دیناری یەدەگی لەبەردەستدایە.
وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ کەمتر لە 70 دۆلار دابەزی، ئەمەش لەبارەی دابینکردن و دابەشکردنی مووچە دڵەڕاوکێی لای مووچەخۆران دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق پارەی یەدەگی لەبەردەستدایە و پێویست ناکات فەرمانبەران نیگەران بن, چونکە لە هەموو بارێکدا حکومەت مووچە دابەش دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "دابەزینی نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر مووچە نابێت, بەڵام کاریگەریی لەسەر دۆخی ئابووریی عێراق دەکات، چونکە عێراق بە ڕێژەی 90٪ پشت بە نەوت دەبەستێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کۆبوونەوە ئابوورییەکان لە هەولێر، کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکراوە، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو کۆتای ئەمساڵ مووچە بێ کێشە بنێرێت. ئاڤا نیوز زانیویەتی وەزارەتی دارایی عێراق بەمزووانە دوو مووچە خەرج دەکات و ئەم هەفتەیە مووچەیەکیان دەگات.
باکگڕاوەند: لە دوو مانگی ڕابردوودا فەرمانبەرانی بەشێک لە وەزارەتەکانی عێراق مووچەیان دواکەتووە، بەم هۆیەوە فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێک کە دیارترینیان وەزارەتی کارەبا بوو، لە چەند پارێزگایەک خۆپیشاندانیان دەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






