
دیناری عێراق - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنە نوێیانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا کراوە، شاندێک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری هاتنە هەرێمی کوردستان دوو کۆبوونەوەی گشتییان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان کرد، ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە دارایی، بازرگانی، گومرگ و دەروازەکان و کشتوکاڵی کرا.
لێدوانی فەرمی: د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "دەمانەوێ ئاسانکاری بۆ هەردوولا بکەین، بەمەبەستی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان، لە بەغدا ژمارەیەک وەزیری پەیوەستمان بینیوە، دەمانەوێ لەگەڵ ئەوانی هەرێمی کوردستانیش کۆببینەوە".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی جەمال کۆچەر، شاندی لیژنەی دارایی لەگەل وەزیرانی دارایی، بازرگانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە بۆ زانینی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی هەردوولا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش کۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت