مووچەخۆرێك لە کاتی ئەنجامدانی بایۆمەتری. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێک لە تێبینییەکانی بەغدا لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، کە تەنیا %7.56ـی ڕێژەی مووچەخۆران ماون بایۆمەتری بکەن و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەمیان ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکەن.
وێنە گەورەکە: شاندی بەغدا لە کۆبووەنەوەی هەفتەی ڕابردوویان لەگەڵ شاندی هەولێر، سێ تێبینیان لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆران هەبوو، لەوانە: بایۆمەتری، ناوی دووبارە و بوونی ناوی کۆمەڵێک فەرمانبەری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە نێو لیستەکان شوێنی کارکردنیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە, شاندی هەرێمی کوردستان چارەسەری ئەو تێبینیانەی لایە و لەگەڵ خۆی دەیباتە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە گەشتی 07:00ـی شەوی یەکشەممەی هەوراز گوڵپی لە ئاڤا بەشداریکرد و گوتی، " لە کۆی ملیۆنێک و 114 هەزار مووچە خۆری هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 84 هەزار کەس ماوە بایۆمەتری بکەن، پرۆسەکەش بەردەوامە."
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران گوتیشی، "لەگەڵ بەغدا گەیشتینە ئەو ڕێککەوتنە کە هەموو ئەو مووچانەی بڕاون بۆ مووچەخۆران بیگەڕێنینەوە و مووچەی مانگی هەشت گەرەنتی دەبێت."
چارەسەرەکان چین؟ شاندی هەرێمی کوردستان بەڕوونی داتاکانی خستووەتە بەردەم شاندی بەغدا هەرسێ تێبینییەکە بە چارەسەرەوە خراونەتەڕوو.
سەبارەت بە بایۆمتری، لە کۆی ملیۆنێک و 114هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان تەنیا 84 هەزار مووچە ماون بایۆمتری بکەن و تا کۆتایی ئەمساڵ پێویستە سەرجەمیان لەنێو ئەو پڕۆسەیە تۆماربکرێن. ئەو ناوانەی کە بەغدا گومانی دووبارەبوونەوەی هەیە، لە ڕێگەی ناوی چواری و ناوی دایکەوە لەسەر ئەو وردەکاریانە هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
لەبارەی پرسی دوو مووچەی فەرمانبەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، مووچەی فەرمانبەرانی کەرکووک؛ هەولێر و بەغدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون لیستەکانیان پێبدەن، بەغدا لە وەزارەتەکانی دیکە بەدواداچوون دەکات بۆ ئەوەی بزانن دوو مووچە وەردەگرن یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





