لوبنان ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-17

فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستی لوبنان لەکاتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، وێنە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان نوێترین ئاماری کوژراو و بریندارانی بەهۆی "هێرشە ئەلیکترۆنییەکەوە" ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیێنێت، هەشت کوژراو و نزیکەی دوو هەزار و 750 بریندار هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەکانەوە هەشت کوژراو هەیە لەگەڵ دوو هەزار و 750 بریندار، لەو ژمارەیەش دۆخی تەندروستی 2 هەزار و 100 کەسیان ناجێگیرە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی وەزیری تەندروستیی لوبنان، بریندارەکان لە 100 نەخۆشخانەی وڵاتەکە چارەسەر دەکرێن و بانگەوازیش بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان دەکات لەوەی پێشوازیی لە بریندارەکان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






