زیانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی لوبنان بۆ نۆ کوژراو و سێ هەزار بریندار بەرزبووەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-17

گرافیکی هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
ژمارەی کوژراوانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ 9 کوژراو و نزیکەی سێ هەزار بریندار بەرزبووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 03:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 17-9-2024، هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەڕێگەی هاککردنەوە لەیەک کاتدا بێتەلەکان تەقێنرانەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسەکانی هەواڵ لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایانگەیاندووە: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکە بۆ 9 کوژراو و نزیکەی سێ هەزار بریندار بەرزبووەتەوە، برینی زیاتر لە 200 برینداریش سەختە.
لەلایەکی دیکە: ئەمشەو ڕۆژنامەی نەهاری لوبنانی لەزاری فیراس ئەبیەز، وەزیری تەندروستیی لوبنان بڵاویکردەوە کە زیانە گیانییەکان بۆ 11 کوژراو و 4 هەزار بریندار بەرزبووەتەوە، بەڵام دواتر وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە ڕەتیکردەوە وەزیر لێدوانێکی لەمشێوەی دابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






