هێڵی ئاسمانی فەرەنسا گەشتەکانی بۆ بەیروت و تەلئەڤیڤ ڕادەگرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-18

هێڵی ئاسمانی فەڕەنسا، وێنە: TIB
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو پێشهاتە ئاڵۆزەی لە ناوچەکە دروستبووە هێڵی ئاسمانی فەڕەنسا، گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ و بەیروت تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕا دەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێڵی ئاسمانی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو ڕەوشە نا ئارامەی لە ناوچەکە دروستبووە، هێڵی ئاسمانی فەرەنسا گەشتەکانی لە نێوان پاریس شارل دیگۆل - بەیروت و پاریس شارل دیگۆل - تەلئەڤیڤ تا 19-9- 2024 ڕادەگرێت.
زانیاریی زیاتر: حیزبوڵڵای لوبنانی لەکۆتا ڕاگەیێنراویدا، ئاماژەی بەوە داوە کە بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازەکانی دەدات لە دژی ئیسرائیل و تۆڵەی تەقاندنەوەی ئامێرە بێتەلەکان لەو وڵاتە دەکاتەوە.
باکگراوەند: کاتژمێر 03:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 17-9-2024، هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەڕێگەی هاککردنەوە لەیەک کاتدا بێتەلەکان تەقێنرانەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





