وەزارەتی دارایی: بەغدا ئامادەنییە پارە بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران تەرخان بکات
- بزنس
- 23 ئەیلوول

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی خۆی لە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران جێبەجێ کردووە، پرۆسەکەی تەواوکردووە و لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بە پلەبەرزکردنەوە ئاراستەی بەغدا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر نەداوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2016ـەوە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە، ئەمساڵ پرۆسەکە دەستیپێکردەوە، هەر فەرمانبەرێک پلەیەک یان دوو پلە بەرزکرایەوە و لیستی مووچەیان بە پلەبەرزکردنەوە ئاراستەی بەغدا کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر نەداوە و بڕی زیادەی مووچەیان بۆ نەبەستراوە.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە مانگی دووەوە لیستی پلەبەرزکردنەوە ئامادەکرا و ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو جێبەجێی کرد، بەڵام حکومەتی عێراق ئامادەنەبوو تەرخانی دارایی بکات و دەڵێت لە تواناماندا نییە، چارەسەری پرسەکە پێویستی بە دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە."
بۆچی گرنگە: زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر لە پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە سوودمەند دەبن، هەر فەرمانبەرێک (25 بۆ 125 هەزار دینار) بۆ مووچە بنەڕەتییەکەی زیاد دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن