
ڕێوڕەسمی ماتەمینی باقر ساعیدی، فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی کە لە ڕێککەوتی07-02-2024 لە هێرشێکی ئەمریکا لە بەغدا کوژرا - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، زیاتر لە 10 ڕۆژە لە عێراق و سووریا هیچ هێرشێک نەكراوەتە سەر بنكە و بارەگاكانمان، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی پاسداران، هۆكاری ڕاگرتنی هێرشەكان بووە.
وێنە گەورەكە: لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی غەززە، بارەگاكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا کەوتنە بەر هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئێران، لەبەرامبەردا ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە، بەڵام لە 04-02-2024 هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕاگرتنی ئەو هێرشانە کردووە، پشتبەست بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، قائانی داوای لە گرووپە چەكدارەكان كردووە هێرشەكانیان بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا ڕابگرن، بەڵام هۆكارەكەی ڕوون نەكردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: قائانی لە شەوی 29ـی مانگی ڕابردوو بە سەردانێکی بەپەلە هاتووەتە بەغدا، بەڵام لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەرنەچووە، لە ترسی سەلامەتی خۆی دوای سەردانەکەی بەخێرایی فڕۆکەخانەی جێهێشتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی پاسداران، لەگەڵ سەركردەكانی گرووپە چەكدارەكان لە عێراق كۆبووەتەوە، بە گرووپەكانی گوتووە، بەهیچ شێوەیەک چالاكی مەكەن دژی بنكەكانی ئەمریكا تاوەکو كاتێكی دیاریكراو.
لێکەوتەکانی: لە 04ـی ئەم مانگەوە هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، لەکاتێکدا دووهەفتە پێش سەردانەکەی قائانی 20 هێرش کرابوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەست بە مەشقپێکردنی کارمەندی سندووقەکانی دەنگدان دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی هەڕەشەی کشانەوە لە لووتکەی شەرم شێخ دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددە خۆراکییەکان لە بەشەخۆراک زیاد دەکرێت و کوالێتییەکەشی بەرز دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبێ ڕاگەیاندنی پێشوەختە سوودانی بەرەو شەرەم شێخ بەڕێکەوت