
ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی لوبنان بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
شەپۆلی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی لوبنان بەهۆی گرژییەکانی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیلەوە بەردەوامە و تەنیا ئەمڕۆ نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتیی لوبنانی و سووری لە خاکی لوبنانەوە چوونەتە سووریا.
وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لە خاکی لوبنان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی 558 هاووڵاتیی لوبنانی گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 835 کەسیش برینداربوون، لەوانە 50 منداڵ و 94 ژنی تێدایە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی "وەتەن"ی سووری بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە 24-9-2024 نزیکەی پێنج هەزار هاووڵاتی سووری و لوبنانی لە ڕێگەی دەروازەی جدیدە یابوسی لوبنان چوونەتە ناو سوریا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی وەتەن: تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیکەی 2 هەزار هاووڵاتیی لوبنانی چوونەتە ناو خاکی سوریا و تا ئێستاش نزیکەی 3 هەزار هاووڵاتی سووری لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە سوریاوە.
لەلایەکی دیکە: عەمید مەهزەب مودی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لە حومس ڕایگەیاند: 5 ناوەند کە توانای لەخۆگرتنی نزیکەی 40 هەزار کەسی هەیە لە پارێزگاکە، ئامادەکراوە، هاوکات 9 ناوەندی دیکەی یەدەگ کە دەتوانێت نزیکەی 25 هەزار کەس لەخۆ بگرێت، بە هەموو خزمەتگوزارییە پێویستەکانەوە ئامادەکراون.
باکگراوند: ڕۆژی هەینی 20-9-2024، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باشووری بەیرووت 37 ئەندامی حیزبوڵڵا و سەرکردەیەکی دیاری ئەم گرووپەی بە ناوی ئیبراهیم عەقیل کردە ئامانج، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانەوە لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 558 هاووڵاتی لوبنانی گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






