ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبیی ڕێگە بە ئەمریكا نادەن بنكەكانیان بەكاربهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-18

وێنەی بنكەیەكی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.. سەرچاوە: CNN
ئاڤا نیوز
ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی، ڕێگە نادەن لە بنكە سەربازییەكانیانەوە فرۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر پێگەی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران بەتایبەتیش حووسییەكانی یەمەن بفڕن.
زانیاری بەدەستهاتوو: رۆژنامەی نیزا فیمیسیا گازیتای رووسی، بڵاویكردووەتەوە: وڵاتانی كەنداو نایانەوێت ببنە دوژمنی ئێران، چەند سەرچاوەیەكی ئەمریكاش ئەوەیان ئاشكراكردووە ئەمریكا رووبەرووی ناڕەحەتی دەبێتەوە لەگەیشتن بە بنكەكانی و ئازادی جموجوڵی ئاسمانیشیان بەرتەسك بووەتەوە.
لە لایەكی دیكەوە: رۆژنامەی پۆلیتیكۆی ئەمریكی، ئیماراتی بەیەكێك لەو وڵاتانە داناوە كە ڕێگە نادات لە بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەیەوە هێرش بكرێتە سەر گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ڤلادیمێر ڤرۆلۆڤ، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بە رۆژنامە رووسیەكەی گوتووە: هێشتا ڕێگرییەكەی وڵاتە عەرەبییەكان لە ئەمریكا زۆر تووند نییە. هاوپەیمانە عەرەبییەكانی ئەمریكا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەو مەترسی ئەوەیان هەیە، كە حووسییەكان گوێ بۆ كەس ناگرن، بەهەمان شێوە گرووپە چەكدارەكانیش لە عێراق زۆر شتیان بەدەستە".
" بەڵام ئەگەر هاتوو هێرشەكان بەردەوام بوون بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، بژاردەی چۆنییەتی وەڵامدانەوە لای واشنتن نامێنێت، ئەمریكییەكان نیازی ئەوەیان نییە لە عێراق و سووریا ژمارەی سەربازەكانیان كەم بكەنەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





