
رەجەب تەیب ئەردۆغان و محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
عێراق و تورکیا جەخت لە هەماهەنگی لە بواری پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و هەماهەنگی ئەمنی و پاراستنی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نیویۆرک لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێنجشەممە 26-9-2024 نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کران، هاوکات پێداچوونەوە بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەو لیژنانە کرا، کە بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنانە پێکهێنراون، کە لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغداد لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدران.
زانیاریی زیاتر: سوودانی گرنگی کاری هاوبەش و هەماهەنگیکردن لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی عێراق و بەدواداچوونی بۆ دەرئەنجامەکانی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنی هاوبەش ڕوونکردەوە و ئاماژەی بە هەڵوێستی حکومەت کرد، بۆ سفرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان و چارەسەرکردنی دۆخی سنوورە هاوبەشەکان، بەپێی ئەو میکانیزمەی کە سنووری لەگەڵ ئێران پاراستووە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادرێت خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ دەستدرێژی و هەڕەشە کردن بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆککۆماری تورکیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ عێراق دەربڕی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەشداریکردن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، بەگوێرەی بنەماکانی دراوسێتی باش و نیازپاکی لەمامەڵەی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و ئاماژەی بە هەنگاوی هاوبەش کرد، هەروەها باس لەوەشکراوە ئاسانکاری زیاتر بکرێت بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەردوو وڵات لە بواری گەشتیاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەمدانی: کاری باش بکە پێی دڵخۆش دەبم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کۆی ژمارەی تانەکانی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهرۆ کەسنەزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا بڕیاری دا بەبێ جەهەپە سەردانی ئیمراڵی بکات
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
فەزڵ شاكر دادگایی دەکرێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
ئێران: هاوکاریمان لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم پەکی دەکەوێت






