
ئاڵای عێراق و لوبنان
ئاڤا نيوز
عێراق بەردەوامە لە پێدانی نەوت بە لوبنان، سەرەڕای ئەوەی بەیرووت زیاتر لە ملیارێک دۆلاری بەغدا قەرزارە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی لوبنانیی بە میدیاکانی وڵاتەکەی گوتووە: بەهای ئەو بڕە نەوتەی کە لە ساڵی 2021 عێراق بە لوبنانی داوە، تا ئەمرۆ ملیارێک و 70 ملیۆن دۆلارە، هێشتا ئەو بڕە پارەیە نەدراوە بە بەغدا.
بەگوتەی بەرپرسە لوبنانیەکە "بەیروت بەنیازە سەکۆیەکی دارایی دابمەزرێنێت بۆ دانەوەی قەرزەکانی، بەڵام بەهۆی ڕۆتینی کارگێڕییەوە دامەزراندنی ئەو سەکۆیە دواکەوتووە، هەڵویستی عێراقیش ئەرێنییەو لە دۆخی لوبنان تێگەیشتووە، مانگانەش 120 تۆن نەوت لە عێراق دەکڕن".
زانیاریی زیاتر: لەبەرامبەردا لوبنان لەکۆمەڵێک بواردا هاوکاری عێراق دەکات، لەسەر ئاستی ئەمنیی و ڕووبەرووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، هەروەها ئاسانکاريی بۆ گەشتیارانی عێراقی دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





