
گردبوونەوەی نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست
ئاڤا نیوز
نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست سوپاسی ئاڤا دەكات و دەڵێت، چەندین ساڵە ئێمە چاوەڕێین، دواجار ئاڤا دەنگی ئێمەی گەیاند و ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری بەهەمیشەییكردنی پەسەند كردین.
وێنە گەورەكە: دوای بڕیاری بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، ئاڤا میدیا دەنگی فەرمانبەرانی گرێبەستیشی گەیاندە حكومەت بۆ بە هەمیشەییكردنیان، دواجار ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسەند كرد.
لێدوانی فەرمی: سازان تۆفیق، نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: چەندین ساڵە ئێمەی فەرمانبەرانی گرێبەست، لە هەوڵی ئەوەدا بووین دەنگمان بە لوتكەی دەسەڵات بكات بۆ ئەوەی بكرێین بە هەمیشەیی، دواجار ئاڤا بەڵێنی دا دەنگی ئێمە بگەیەنێت و بەڵێنەكەی بەجێگەیاند و ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری بەهەمیشەییكردنی ئێمەی پەسەند كرد، سوپاس بۆ ئاڤا و هەوڵەكانی لەپێناو گەیاندنی دەنگی ئێمە.
لەلایەكی دیكەوە: نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست ئاماژەی بەوەدا كە دوای بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێستا چاوەڕێین دەست بە ڕێككارەكانی بەهەمیشەییكردنمان بكرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 25-9-2024، ئەنجوومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بە شێوەیەکی مەبدەئی بابەتی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسەند کرد بە هەمان ئەو مەرج و میکانیزم و ڕێكارانەی کە حکومەتی فیدڕاڵ لەمبارەیەوە پەیڕەویان دەکات و بەگوێرەی پێداویستی و تایبەتمەندیی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووریی و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون کە ڕێكاریی پێویست بگرنەبەر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ و لە چوارچێوەی هەمان تەرخانکراوی ئێستای مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست کە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە خەرج دەکرێت.
باكگراوند: فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ژمارەیان زیاترە لە 30 هەزار فەرمانبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت