
حەسەن نەسرووڵڵا، ئەمینداری کوژراوی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە زانیاریی ورد لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوتەی دوو بەرپرسی ئیسرائیل کە قسەیان بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کردووە، سەرکردەکانی ئیسرائیل چەند مانگێک بوو ئاگاداری شوێنی حەسەن نەسروڵڵا بوون و پلانی کوشتنی هەفتەی ڕابردوو بڕیاری لێدراوە، چونکە پێیانوابوو دەرفەتێکی کورتیان لەبەردەمدایە بۆ بەئامانجگرتنی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەرپرسانی ئیسرائیل، لە ماوەی چەند خولەکێکدا زیاتر لە 80 بۆمب ئاراستەی ئەو شوێنە کراون کە سەرکردەکانی حیزبوڵڵا لێی کۆبوونەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان دەربارەی بۆمبەکان ئاشکرا نەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: چەند سەرچاوەیەکی دیکە وێنە و زانیارییان لەبارەی بۆمبەکە ئاشكراکردووە؛ کێشی نزیکەی دوو تۆن دەبێت، پێشکەوتووترین بۆمبە بۆ تەقاندنەوەی ژێرزەمینەکان، دەتوانێت بە قووڵایی 30 مەتر زەوی و 6 مەتر کۆنکرێت ببڕێت.
زانیاریی زیاتر: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی ئەو بەرپرسانە بە ئاماژەدان بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی ناو لوبنان، حیزبوڵڵا تەرمەکەی نەسروڵڵایان دۆزیوەتەوە و لە کوژرانی دڵنیابوونەتەوە، هاوکات لەو شوێنەی ئیسرائیل بۆردوومانی کرد، تەرمی فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی حزبوڵڵا بە ناوی عەلی کەرەکی دۆزراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاشم سەفیەدین، ئامۆزای حەسەن نەسروڵڵا و کەسایەتی دیار و سەرەکی لە کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی حیزبوڵڵا، بە شوێنگرەوەی نەسروڵڵا دادەنرێت، ڕەنگە بەمزووانە وەک ئەمینداری گشتی نوێی حزبوڵڵا ڕابگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






