
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفەتەیە مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش بکرێت، ئەمەش دەبێتە دووەم مووچە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا وەریبگرن.
لێدوانی فەرمی: عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممە 21ـی شوباتی 2024 شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی 11ـی 2023 دابەشدەکرێت؛ سەرەتاش لە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات".
زنیاریی زیاتر: بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ـی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەو وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن 250 بۆ 350 هەزار دیناریان پێدەدرێت، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250 بۆ 400 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
باکگراوند: لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و گوژمەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە. دوایینجار کە مووچەیان وەرگرت 28-1-2024 بوو و مووچەی مانگی 10 یان وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن