
ژنێک لە شوێنی کوژرانی حەسەند نەسروڵڵا لە بەیرووت قورئان دەخوێنێت، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
تەرمی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکەی بەیرووت دۆزراوەتەوە و دەرهێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی کە لەڕێگەی زانیاریی هەواڵگرییەوە لە لوبنانەوە دەستیان کەوتووە، بڵاویکردووەتەوە؛ ئەندامانی حیزبوڵڵا ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی حەسەن نەسروڵڵایان دۆزیوەتەوە و ناسنامەی ناوبراویان لەگەڵ تەرمی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی دیکەی حیزبەکەیان بە ناوی عەلی کەرکی پشتڕاست کردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: دوو سەرچاوەکە باس لەوە دەکەن جەستەی حەسەن نەسروڵڵا هیچ برینێکی نەبووە، هەروەها هۆکاری مردنەکەی وا دیارە دەنگ بووە، مەبەستیان لە مردنیەتی بەهۆی دەنگی بۆمبەکان.
ئەمەش بزانە: سەبارەت بە جۆری ئەو چەکانەی لە هێرشەکەدا بەکارهێنراون، ژمارەیەک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە کێشی بۆمبەکان زیاتر لە دوو تۆن بووە. پێشتر سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئاشکرایان کردبوو کە زیاتر لە 80 بۆمب لە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵادا بەکارهاتوون.
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024، ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان حەسەن نەسروڵڵا و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکەی باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی کوشت، هێرشەکەش کاردانەوەی فراوانی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەمدانی: کاری باش بکە پێی دڵخۆش دەبم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کۆی ژمارەی تانەکانی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهرۆ کەسنەزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا بڕیاری دا بەبێ جەهەپە سەردانی ئیمراڵی بکات
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
فەزڵ شاكر دادگایی دەکرێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
ئێران: هاوکاریمان لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم پەکی دەکەوێت





