دوایین زانیاریی لەبارەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان
- کوردستان
- 2024-09-30

وێنەی یەکێک لەو زەویانەی بڕیارە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان پڕۆسەی وردبینی لە فۆڕمی دابەشکردنی زەوی دەستپێکردووە، بەشێکی شارەوانییەکان نەخشەی زەوییەکانیان ئامادەیە و پێش کۆتایی ئەمساڵ جگە لە زاخۆ لە چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکە دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەسەرەتای مانگی 10 پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ دەستپێدەکات، لە وەزارەتی شارەوانی فۆڕمی فەرمانبەر و خانەنشینانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جیاکراونەتەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێنرێتەوە شارەوانی ئەو شارە و دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان بکرێت، پێش کۆتایی ئەمساڵ لە چەند ناوچەیەکی دیکەش پڕۆسەکە دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "وردبینی لە زەوی و موڵکدارییان دەستیپێکردووە، ئەو زەوییانەی سەر بە وەزارەتی دارایین تەواو بوو، پڕۆسەکە خێرا کراوە بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ لە هەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکە دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگاکانی هەولێر 80 هەزار پارچە زەوی ئامادە دەکرێت، دهۆک و ئیدارەی سۆران 50% ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی تەواوبوون، لە سلێمانی پڕۆسەی گۆڕینی تاپۆی زەوییەکان بەردەوامە لیژنەیەکی شارەوانی کار لەسەر جیاکردنەوە زەوییەکان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی هەینی 27-09-2024 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ی ئاڤا کە هەوراز گوڵپی پێشکەشی دەکات ڕایگەیاند: "بەهۆی زوو تەواو بوونی ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە دوو هەفتەی داهاتوودا یەکەمجار لەوێ دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





