ئەمریکا و ئیسرائیل پێداگرن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی حیزبوڵڵا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-01

تانکێکی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنوری لوبنان، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ یۆواڤ گالانتی هاوتا ئیسرائیلییەکەی پشتڕاستکردەوە کە واشنتن پاڵپشتی هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی هێرشبەری حیزبوڵڵا دەکات بەدرێژایی سنووری لوبنان لەگەڵ دەوڵەتی عیبری، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی "ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی سنووردار " لە باشووری لوبنان .
چیرۆکی سەرەکی: ئەم لێدوانەی ئۆستن دوای ئەوە دێت کە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند, لە بەیانی ڕۆژی سێشەممەدا، "ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی سنووردار و ناوخۆیی و ئامانجدار" لە باشووری لوبنان دژی ئامانجەکانی حیزبوڵڵا دەستپێکردووە، سەرەڕای داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئارامگرتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆستن دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلیەکەی ڕایگەیاند: کۆک بووین لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی گرووپی چەکداری حیزبوڵڵای هێرشبەر، بەدرێژایی سنوور بۆ دڵنیابوون لەوەی توانای دەستپێکردنی هێرشی هاوشێوەی 7ی ئۆکتۆبەی نەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە هۆشدارییەکی توندی بە تاران دا و دەڵێت؛ ئەگەر هێرشی سەربازی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام بدات، "دەرئەنجامی توندی" دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






