وەزیریرێکی لوبنان: حەسەن نەسروڵڵا پێش کوژرانی بە ئاگربەست ڕازی ببوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-03

وەزیری دەرەوەی لوبنان لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی لوبنان ئاشکرای دەکات، چەند ڕۆژێک بەر لە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، بە ڕاوێژ لەگەڵ حیزبوڵڵا ڕازی ببوون بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل و لەمبارەیەوە گفتوگۆ کرابوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدوڵڵا بوهابیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند: بە ئاگاداریی ئەمریکییەکان، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، 21 ڕۆژ پێش کوژرانی ڕازی بوو بە ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عەبدوڵڵا بوهابیب، ''دەگوترا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەم هەنگاوە ڕازی بووە، بۆیە ئێمە ڕەزامەندی حیزبوڵڵاشمان وەرگرتبوو، بڕیاریش بوو چەند ڕاوێژکارێک لە کۆشکی سپی سەردانی لوبنان بکەن بۆ دانوستان لەبارەی ئاگربەستەکە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 26-09-2024، بەیاننامەیەکی هاوبەش لەلایەن ئەمریکا، فەرەنسا، سعوودیە، ئیمارات، قەتەر و چەند وڵاتێکی دیکە بڵاوکرایەوە، تێیدا داوای ئاگربەستی 21 ڕۆژەیان کردبوو بۆ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی زیاتری شەڕەکە.
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024، سوپای ئێسرائیل بە هێرشی ئاسمانی حەسەن نەسروڵڵای لەنێو باڵەخانەیەک لە باشووری بەیرووت کردە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی بەدر داوا دەکات ویلایەتی دووەم بە سوودانی نەدرێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی ڕاگەیاند
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ شاندی سعوودیە سەردانی ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە






