
مۆنیۆمێنتی ئەنفال..AA
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 21-02-2024، ڕووفاتی 171 ئەنفالكراو لە چەمچەماڵ بەخاک بسپێردرێن، کەسوکاری ئەنفالکراوانیش دەڵێن "پشكنینی DNA یان بۆ نەكراوە"
"بە گوێرەی بەڵگەنامەکان بەرکەوتەی قۆناغی چوارەمی ئەنفالن"
هێنانەوەی ئەو ڕووفاتانە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەرپەرشتی دەکرێت، سەرجەم ڕووفاتەکان ژن و منداڵن، بە گوێرەی بەڵگەنامەکان بەرکەوتەی قۆناغی چوارەمی ئەنفالن لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر.
"ئەو ڕووفاتانە لە بیابانی سەماوە گەڕێندراونەتەوە"
ئەدیب لەتیف، بەرێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بەگوێرەی بەڵگەنامەکان ئەو ڕووفاتانە هێنراونەتەوە و سەرجەمیان دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان.
هابیل حاجی ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لە بیابانی سەماوە ئەو ڕووفاتانە گەڕێندراونەتەوە، لەم ڕۆژانە مەڕاسیمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.
"ئەمە جۆرێکە لە سوکایەتی کردن، بە کەس و کاری ئەنفالکراوان"
کەس و کاری ئەنفالکراوان لە شێوازەی هێنانەوەی ڕووفاتەکان ناڕازین دەڵێن "ئەمە جۆرێکە لە سوکایەتیی کردن، بە کەس و کاری ئەنفالکراوان".
سەڵاح نەجم، تاقانەی ئەنفالە و بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو شوێنانەی کە ڕووفاتی ئەنفالکراوانی لێن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کشتوکاڵی لەسەر دەکرێت.
گوتیشی: پشکنین بۆ ڕووفاتەکان نەکراوە و کەل و پەلەکانیشیان سووتێنراوە، جگە لەوەی پشکنینی DNA یان بۆ نەکراوە.
"تیمێکی تایبەت پشکنین بۆ هاونیشتمانیانی ئیدارەی گەرمیان دەکەن"
دوو ڕۆژە تیمێکی تایبەت کە پێکهاتوون لە نوێنەری فەرمانگەی پزیشکی دادی بەغدا، دەزگای شەهیدان، فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق، هەڵمەتی پشکنینی خۆڕایی بۆ هاونیشتمانیانی ئیدارەی گەرمیان لە مۆنۆمینتی چەمچەماڵ دەستیپێکردووە، ڕۆژانە سامپڵی خوێن وەردەگیرێت و زانیاری لەسەر کەس و کاری ئەنفالکراوان کۆدەکرێتەوە.
ئەم لیژنەیە تا 23-02-2024، لە چەمچەماڵ دەبن، کارێکی دیکەی ئەو لیژنەیە تۆمارکردنی ئەو ناوانەیە کە تا ئێستا تۆمارنەکراون. دوای چەمچەماڵ دەڕۆنە کەلار و ئینجا بۆ شوێنەکانی دیکە، قۆناغی کۆتایی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی هاتنەخواروەی مین لە ناوچە شاخاوییەکان دەدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە کۆچبەران تووندتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند





