سەرەڕای دژایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ سەرۆککۆماری عێراق مەرسوومی دەستبەکاربوونی عیدانی دەرکرد
- عێراق
- 2024-02-19

کاتی پێدانی مەرسوومی دەستبەکاربوون وەک پارێزگاری بەسرە بە ئەسعەد عەیدانی، لەلایەن عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقەوە - وێنە: نووسینگەی سەرۆککۆمار
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق مەرسوومی دەستبەکاربوونی پارێزگاری بەسرەی بۆ ئەسعەد عەیدانی دەرکرد، لەکاتێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی دژی دانانەوەی عیدانی بوون وەک پارێزگار.
وێنە گەورەکە: هاوپەیمانیی تەسمیم 12 کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرەی بەدەستهێناوە، هەروەها ئەسعەد عیدانی، سەرۆکی هاوپەیمانەتییەکە 156 هەزار و 470 دەنگی بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی عێراق یەکەم بوو، ئەمڕۆ دووبارە بووەوە بە پارێزگاری بەسرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە چوارچێوەی هەماهەنگی دژی دانانەوەی پارێزگارەکان بوو، بەڵام ئەمڕۆ عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لێکرد و مەرسوومی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری بەسرە بە ئەسعەد عەیدانی دا.
باکگراوند: ڕۆژی 05-02-2024، ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، خەلەف بەدرانی لە هاوپەیمانیی نەبنی وەک سەرۆکی ئەنجوومەن هەڵبژارد، ئوسامە ئەسعەد، لە هاوپەیمانی تەسمیم وەک جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن دیاریکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین کەس سەرۆکایەتیی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان دەکات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دوو پێشنیاز دەداتە یونیسکۆ؛ پەیوەستن بە ئایینی ئیسلام
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا دوای 35 ساڵ پێشوازی لە یەکەم فڕۆکەی ئەوروپی دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆمار وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی دیاریکرد





