چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاڤا ڕیکۆردی میدیای کوردی شکاند
- کوردستان
- 2024-10-05

چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئاڤا میدیا لەنێو خەڵک پشێوازییەکی گەرمی لێکرا، گرافیک: پەیڕەو سەڵاح
ئاڤا نیوز
چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاڤا میدیا، بە کەمتر لە 24 کاتژمێر تەنیا لە فەیسبووک دوو ملیۆن بینەری تێپەڕاند.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 09:00ی شەوی ڕابردوو یەکەم چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئاڤا میدیا پەخش کرا، چاوپێکەوتنەکە لەڕووی بینەر و کاردانەوەوە ڕیکۆردی شکاند، بە جۆرێک تاوەکو ئێستا هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هیچ کەسایەتییەکی سیاسی لە کوردستان و عێراق ئەوەندە بینەری نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ دەستپێکردنی پەخشی چاوپێکەوتنەکە، لە زۆربەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی هەولێر و شارە جیاوازەکانی کوردستان لەڕێگەی شاشەی گەورەوە تەماشایان دەکرد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مەسرو بارزانی باسی زۆر پرسی گرنگی کرد بەتایبەت ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ژیانی خەڵکەوە، وەکو چارەسەرکردنی پرسی مووچەکە و کێشەی ئاو و کارەبا.
ئەمەش بزانە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنەکەدا قسەی لەسەر چەند پرسێکی دیکەی گرنگ کرد، وەکو؛ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، بەیاساییکردنی ڕێککەوتنەکان، هەڵبژاردن، پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی هەلی کاری زیاتر و دروستکردنی ژێرخان بۆ هەموو ئەو سێکتەرانەی لە ڕابردوو بەبێ سیستم کاریان تێدا کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک دوو پەیکەر بۆ شەهید ئەحمەد هێمن دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام





