ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: "داهاتی خۆجێیی سلێمانی 100% بەدەستی یەکێتییەوەیە، بەڵام هیچ دەسکەوتێکیان نییە بە خەڵکی بڵێن، بۆیە پەلاماری دەسکەوتەکانی پارتی دەدەن."
وێنە گەورەکە: تا کۆتایی ساڵی 2014، ئەو بودجەیەی لە عێراق بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە 43%ـی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و 57%ـی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بووە، لە ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازیش یەکێتی بەشداربووە و داهاتی نەوتیش بەسەر سەرجەم ناوچەکاندا دابەش کراوە، ئێستاش داهاتی ناوخۆی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی وەک داهاتەکانی "گومرگ، باج و ڕسومات" هەمووی دەگەڕێتەوە خەزێنەی بانکی هەرێم لە سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و ئابووری، لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ـی ئاڤا کە هەوراز گوڵپی پێشکەشی دەکات ڕایگەیاند، "داهاتی خۆجێیی لە سلێمانی 100% بەدەستی یەکێتییەوەیە، بەڵام هیچ دەسکەوتێکیان نییە بە خەڵکی بڵێن، بۆیە پەلاماری دەسکەوتەکانی پارتی دەدەن."
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا یاریدەدەری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا، هەر کەموکوڕییەک لە سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەرین و گەرمیان هەبێت یەکێتی لێی بەرپرسە، چونکە لەو سنوورە پارتی بەرپرسی بەشێکیشی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت