تورکیا وڵاتینامەی ڕێبەری ئیخوان و دەیان ئەندامی هەڵدەوەشێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-19

مەحموود حوسێن، ڕێبەری ئیخوان بە وەکالەت، سەرچاوە؛ عەرەبییە
ئاڤا نیوز
وردەکاری نوێ سەبارەت بە بڕیاری تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی وڵاتینامەی مەحموود حوسێن، ڕێبەری ئیخوان بە وەکالەت و نیشتەجێی ئیستەنبوڵ ئاشکرا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماڵپەڕی عەرەبیە ئاشکرای کردووە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی وڵاتینامەی مەحمود حوسێن و هاسەرەکەی دەکەوێتە چوارچێوەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی 46 ئەندامی دیکەی ئیخوان، دوای ئەوەی ئاشکرا بوو "مافیایەکی ئیخوان فێڵی لە ڤیزەی خانووبەرەدا کردووە".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پۆلیسی تورکیا هەڵمەتێکی گەڕانی دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو ئەندامانەی دیکەی ئیخوان کە لەگەڵ ئەو مافیایەدا کاردەکەن، بەپێی زانیارییەکان کەسانی "میسری و سووری و ڕووسی" تێدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێبەری ئیخوان "ڕەگەزنامەی خانووبەرە"ی لە تورکیا بەدەستهێناوە. بەگوێرەی یاسای تورکیا هەرکەسێک موڵکێک بە بڕە پارەیەکی دیاریکراو بكڕێت، دەبێتە خاوەن "ولاتینامەی تورکی".
ئەو کەسەی موڵکەکە دەکڕێت مافی نیشتەجێبوونی پێدەدرێت، دوای سێ ساڵیش مافی ئەوەی هەیە داوای وڵاتینامە بکات، بەڵام بۆی نییە بەهیچ شێوەیەک ئەو موڵکە جگە لە هاووڵاتی تورکیا، بە هیچ بیانییەک بفرۆشێت.
هۆکارە زانراوەکان: مەحموود حوسێن موڵکەکەی بە کەسێکی بیانی فرۆشتووە، ئەو کەسەش بە هەمان موڵک ولاتینامەی تورکیای وەرگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: مەحمود حوسێن لە هەوڵدایە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بگاتە چارەسەرێک یاخود هاوکاری لە وڵاتێکی دیکە وەربگرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی.
باکگراوند: چەند مانگێک لەمەوبەر دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و تورکیا و بەرزکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان بۆ ئاستی باڵیۆزەکان، تورکیا سنووردارکردنی نوێی بەسەر چالاکییەکانی ئیخوان و ئەندامانی نیشتەجێی خاکی تورکیادا سەپاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





