
سێ کاتی جیاوازی ژیانی خالید شەمۆ. وێنەکان: تایبەتن بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
خالید شەمۆ، گەنجێکی کوردی ئێزدییە و بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێکی عەرەب، پێنج ساڵ دەخرێتە زیندان؛ بۆ یەکەمجار لەڕێگەی ئاڤا نیوزەوە چیرۆکی زیندانی خۆی و بڕیاری لەسێدارەدانی دەگێڕێتەوە.
ئەم کوڕە، دانیشتووی کۆمەڵگەی سیبا شێخ خدر بوو لە باشووری قەزای شنگال و لە ساڵی 1999 لەدایکبووە؛ لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال خانەوادەکەی وەک هەر خێزانێکی دیکەی ئێزدی، ئاوارەبوون و لە سنووری زاخۆ نیشتەجێبوون؛ خالید بۆ بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی، کرێکاری دەکرد.
چیرۆکی شەوە ڕەشەکەی خالید
کاتژمێر 12ـی شەوە و ڕۆژی شەشی مانگی دەی ساڵی 2018ـیە، خالید لەنێو جێگەی نووستنەکەی دەیەوێت بخەوێت، هێزێکی ئەمنی هەڵدەکوتنە سەری لە کەمپی قادیا و فەرمانی دەستگیرکردنیان پێدەبێت، خالید دەستبەسەر دەکەن و پێی دەڵێن: "تۆمەتباری بە تاوانێک و دەبێت لەگەڵمان بێت".
بەبێ ئەوەی ئاگەدار بێت، تۆمەتبارە بە کوشتن
خالید، نەیدەزانی چی کردووە و بۆچی دەستگیرکراوە؛ بەڵام دواتر بە خالید دەڵێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە داواکراویت و تۆمەتباری بە کوشتنی کەسێکی عەرەب لە ناحیەی ڕەبیعەی سەر بە قەزای تەلەعفەر".
زیندانی بەغدا بەبێ دادگەییکردن
بەبێ ئەوەی هیچ دادگەییکردنێک بۆ ماوەی پێنج مانگ لە بەغدا خرایە زیندان. خالید ئەرگەچی ئاگەداری هیچ شتێک نییە، لەگەڵ کۆمەڵێک تاوانبار بە ماددەی هۆشبەر، کوشتن و تیرۆر زیندانی کرابوو.
خالید لەبارەی ئەو ڕۆژانەی زیندانەوە دەڵێت: "ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و لێدانی زۆر بوومەوە، دەیانویست لەژێر ئەشکەنجە دان بە تاوانێکدا بنێم کە نەمکردووە، چونکە هیچم لەسەر نەبوو، بەرگەی هەموو شتێکم گرت".
بڕیاری لەسێدارەدانی خالید
دوای پێنج مانگ، لە بەغدا دەست بە دادگەییکردنی خالید کرا، بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی فەرمی کە بیسەلمێنێت خالید تاوانبارە، دادگە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد.
ئەو بڕیارە، کاردانەوە لێکەوتەوە و لە زۆرینەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا، دوای فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان، بڕیاری جێبەجێکردنی سزای خالید دواخرا.
ئازادکردن؛ لە بەغداوە بۆ سلێمانی
شەش مانگ دوای سەپاندنی بڕیاری لەسێدارەدان، بەهۆی فشاری هاووڵاتییان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان خالید گواسترایەوە بۆ زیندانێکی سلێمانی.
بەهۆی فشارەکان و نەبوونی بەڵگەی لەسەر خالید، سزاکەی بۆ زیندانیکردن کەمکرایەوە؛ ڕۆژی 18ـی نیسانی 2023، کە هاوکاتە لەگەڵ شەوی چوارشەممە سووری سەرساڵی ئێزدییان و دوای پێنج ساڵ لە زیندان، بە خالید دەڵێن: بێتاوانیت و ئازادکراویت.
لە شینەوە بۆ شایی
کە خالید گەڕایەوە نێو کەسوکارەکەی، بە دەهوڵ و دەف لێدان لە لالش پێشوازیی لێکرا؛ خواردن بۆ بۆ خەڵکی دروستکرا و خوانی بێنازی ماڵەکەی خالید پڕ بوو لە میوان، باوکیشی بەخۆشی ئازادبوونی کوڕەکەی حەوت ڕۆژ و شەو ئاهەنگی لە کەمپی قادیا گێرا.
لە سێدارەدانەوە بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوژینی
خالید دوای گەڕانەوەی بۆ نێو کەسوکارەکەی لە کەمپی قادیا لە سنووری زاخۆ و دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی خۆی دوور لە زیندان، بڕیاریدا ژیانی هاوژینی لەگەڵ کچێک بەناوی نۆهاد پێکبهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی هاتنەخواروەی مین لە ناوچە شاخاوییەکان دەدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە کۆچبەران تووندتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند





