
دوو کارمەندی شارەوانی لە کاتی ڕووپێویکردنی پارچە زەوییەک لە سنووری هەولێر
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک نەخشەی کەرتی لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو بوون و بەمزووانە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات، شارەوانی هەولێر کار لەسەر ئامادەکردنی زیاتر لە 70 هەزار پارچە زەوی دەکات.
وێنە گەورەکە: هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئەو شارەوانیانە دەستپێدەکات کە زەوی ئامادەکراوە و کێشەی نەخشەی کەرتی و گۆڕینی ڕەگەزیان نییە، لە هەنگاوی یەکەمدا نزیکەی پێنج هەزار پارچە زەوی لە زاخۆ دابەش دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ژمارەیەک نەخشەی کەرتی تەواو بوون، هەماهەنگی هەیە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سنووری هەولێر بکوژێنرێنەوە و ڕەگەزیان لە کشتوکاڵەوە بۆ نیشتەجێبوون بگۆڕدرێت، بەمزووانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە ڕۆژانی 13 یان 14ی ئەم مانگە دەست بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری زاخۆ بکرێت، ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە لە هەولێر و دهۆک زەوی ئامادە بوون پرۆسەکە لەو دوو پارێزگایەش دەستپێدەکات.
ئەمەش بزانە: نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک 200 مەتر زەوی پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





