وەزیرێکی ئیسرائیل: ڕەنگە شوێنگرەوەی حەسەن نەسروڵڵا کوژرابێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-08

یوواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، وێنە؛ میدیاکانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت، ڕەنگە هاشم سەفییەدین، شوێنگرەوەی حەسەن نەسروڵڵا بەهۆی بۆردوومانەکانیانەوە کوژرابێت.
بۆچی گرنگە: دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە ڕۆژی 27 ـی مانگی نۆ لە بۆردوومانێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بینایەک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، قسەی زۆر لەسەر شوێنگرەوەکەی حەسەن نەسروڵڵا دەکرا و دەگوترا هاشم سەفییەدین کە یەکێکە لە سەرکردە باڵاکانی ئەو حیزبە، شوێنی دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: یوواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: " حیزبوڵڵا ئێستا بێ سەرکردەیە، نەسروڵڵا کوژرا، شوێنگرەوەکەشی ڕەنگە کوژرابێت، ئەوان ئێستا کەسیان نییە بڕیاریان بۆ بدات."
لەلایەکی دیکەوە: "ئەو هەنگاوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانگرینەبەر بەوردی بیرمان لێکردوونەتەوە، کاتێک دووکەڵی لوبنان دەنیشێتەوە، ئێران دەزانێت چ شتێکی بەنرخیان لەدەست داوە کە حیزبوڵڵایە." گالانت وادەڵێت.
بۆچوونی بەرامبەر: تائێستا حیزبوڵڵا هیچ لێدوانێكی لەبارەی کوژرانی هاشم سەفییەدینەوە نەداوە.
ئەمەش بزانە: لەدوای کورژانی نەسروڵڵاوە، سەفییەدین لەگەڵ نایم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کاروبارەکانی حیزبوڵڵایان بەڕێوەبردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






