
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئیمارات، وێنە: cntraveler
ئاڤا نیوز
هێڵی گەشتیاری ئیمارات بڕیاری دا تا 16ی ئەم مانگە هەموو گەشتەکانی بۆ چەند شارێکی عێراق و ئێران ڕابگرێت، بڕیارەکە باس لە شارەکانی بەغدا و بەسرە و تاران دەکات، بەوپێیەش گەشتەکانی ئەو وڵاتە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
وێنە گەورەکە: لەدوای هێرشە مووشەکییەکەی 1ی ئەم مانگەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، هاوکات بەهۆی هێرشی گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل، ئێستا چاوەکان لەسەر وەڵامدانەوەی ئیسرائیلن و ئەو وڵاتەش هەڕەشەی تووندی کردووە، بەوهۆیەش گەشتە ئاسمانییەکان لەڕێگەی ئاسمانی عێراق و ئێران کەمتربوونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێڵی گەشتیاری ئیمارات بڵاویکردەوە، بەڕەچاوکردنی دۆخی ناوچەکە، بڕیار دراوە تاوەکو 16ی ئەم مانگە هەموو ئەو گەشتانەی خاڵی دەستپێک و کۆتاییان بەغدا و بەسرە و تارانە هەڵدەوەشێنێتەوە، هاوکات ڕێگەش بەگەشتی ترانزێت لە دوبەیەوە بۆ ئەو سێ شارە نادرێت.
زانیاریی زیاتر: هێڵی گەشتیاری ئیمارات داوا لەو گەشتیارانە دەکات کە بەهۆی بڕیارەکەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، پەیوەندی بە هێڵە گەشتیارەکانەوە بکەن تا ڕێکاری جێگرەوەیان بۆ پێشنیاز بکرێت، یان پەیوەندی بە هێڵی ئیماراتەوە بکەن ئەگەر لەو هێڵە بلیتی گەشتیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەست بە عێراق لە بڕیارەکەدا تەنها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بەسرە ناویان هێنراوە، بەوپێیەش گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی و فڕۆکەخانەکانی کەرکووک و نەجەف بەردەوام دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت






