کۆمەڵ و یەکگرتوو سێ ساڵە ناکۆکییان هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2024-10-10

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سێ ساڵە کەسی یەکەمی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری هیچ دانیشتنێکیان نەکردووە، ئاڤا زانیویەتی ناکۆکییەکە بۆ داواکارییەکی کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی پەرلەمانی عێراق لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەگەڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 07-04-2021، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، بە ئامانجی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێک، تەنانەت هیچ هەماهەنگییەکیشیان نەکرد لە دیاریکردنی کاندیدان، بەم هۆیەوە ئیسلامییەکان کورسییەکیان لە سلێمانی و کورسییەکیان لە هەولێر لەدەست دا، کە دەکرا هەردووکیان بۆ کۆمەڵ بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی کە هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزوور و هەورامان بوو، سێ کورسی بۆ تەرخان کرابوو، یەکگرتووی ئیسلامی؛ موسەننا ئەمین و کۆمەڵی دادگەری؛ ئەحمەدی حاجی ڕەشیدیان لە بازنەی هەڵەبجە کاندید کرد، موسەننا ئەمین کورسی ئەو پارێزگایەی بردەوە، پێشوەختە کۆمەڵی دادگەری داوای کردبوو ڕێکبکەون و هەردوولا یەک کاندیدیان هەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە بازنەی سێی سلێمانی موسەننا ئەمین زیاتر لە 14 هەزار دەنگی هێنا و زیاتر لە سێ هەزار دەنگی بزووتنەوەی ئیسلامی بوو، ڕکابەرەکەی کە ئەحمەدی حاجی ڕەشید بوو 11 هەزار و 431 دەنگی هێنا و کورسییەکی لایەنە ئیسلامییەکان لەو بازنەیە سووتا.
قووڵتر: بەشێکی دیکەی ناکۆکییەکە بۆ بازنەی چواری پارێزگای هەولێر دەگەڕێتەوە، زوهێر خۆشناو، کاندیدی یەکگرتوو لەو بازنەیە زیاتر لە سێ هەزار دەنگی هێنا، عەبدولستار مەجید، کاندیدی کۆمەڵ سەرەڕای بەدەستهێنانی 14 هەزار و 908 دەنگ نەیتوانی کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، ئەگەر ئەو سێ هەزار دەنگەی لە پاڵ بوایە کۆمەڵ کورسییەکی لە هەولێر مسۆگەر دەکرد.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "مامۆستا عەلی باپیر و مامۆستا سەڵاحەددین لە چەند بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی چاویان بەیەک کەوتووە، بەڵام هیچ گفتوگۆیەک لەسەر لێکنزیکبوونەوەی سیاسی نەکراوە."
بۆچوونی بەرامبەر: ئەندامێکی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی بە ئاڤا نیوزی گوت، "هۆکاری ئەوەی کە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا مامۆستا سەڵاحەددین و مامۆستا عەلی باپیر کۆنەبوونەتەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هیچ پڕۆژەیەکی سیاسیمان بەیەکەوە نەبووە و لەم هەڵبژاردنەش ڕکابەرین."
باکگراوند: لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کە 10-10-2021 کرا، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان چوار کورسی بەدەستهێنا، دوو کورسی لە بازنەی سلێمانی و دوو کورسی لە بازنەی دهۆک، کۆمەڵی دادگەریش یەک کورسی بەدەستهێنا ئەویش لە بازنەی سلێمانی بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





