
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی یەکشەممە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران تا دێت توندتر دەبێت و ناوچەکە لە لێواری شەڕێکی بەرفراونە، بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی مەترسیدار، ئێران هەوڵەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە چڕکردووەتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بڕیارە سبەی نیوەڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بگاتە بەغدا و لە میانی سەردانەکەیدا لەگەل هەریەک لە لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییەکەی کۆببێتەوە.
ئەمەش بزانە: دوای گەشتەکەی هەینی ڕابردوو بۆ بەیرووت و دیمەشق، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودیەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی کێشەکانی ناوچەکەیان کرد و دوای سەردانەکەشی بۆ سعودیە عێراقچی سەردانی قەتەری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





