
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق بكات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق كۆببێتەوە.
وێنە گەورەكە: وەزیری دەرەوەی ئێران گەشتێكی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكردووە، سەردانی لوبنان و سعودییەی كرد و لەچوارچێوەی گەشتەكەیدا بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی عێراق بكات و چاوی بە بەرپرسانی عێراقیش بكەوێت.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی گەشتە دیپلۆماسییەکەیدا بۆ ناوچەكە، عێراقچی سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا كۆدەبێتەوە".
ئەمەش بزانە: سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە كاتێكدایە، پێشتر سەرۆككۆماری ئێران سەردانی عێراقی كردبوو و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و عێراق ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدابوو، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتۆگۆ لەسەر پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەكانی نێوان هەردوولا كرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






