ئێران: پەیوەندیمان بە هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-13

ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو تۆمەت و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن ئێران دەستی هەبووبێت لە هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، ئێران لەڕێگەی نوێنەرەکەیەوە لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەتی دەکاتەوە دەستی لەپشت ئەو هێرشە هەبووبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "هەر دەنگۆیەک هێرشی ساڵی ڕابردووی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بە ئێرانەوە ببەستێتەوە، هیچ بنامەیەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە."
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: لە 7-10-2023 حەماس هێرشی کردە سەر کۆمەڵگە جوونشینەکانی ئیسرائیل لە نزیک کەرتی غەززە، بەهۆیەوە نزیکەی هەزار ئیسرائیلی کوژران و زیاتر لە 300 کەسی دیکە بەدیل گیران کە تاوەکو ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 100 بارمتەیان نادیارە، لەبەرامبەردا ئیسرائیل هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 هەزار فەڵەستینی کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






