
ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی كارگەی ڕیسكایكلینی خاشاك لە شاری سۆران، وێنە: وەزارەتی شارەوانی
ئاڤا نیوز
بە گوژمەی 24 ملیار دینار، كارگەیەكی ڕیسایكلینی خاشاک لە شاری سۆران دروست دەكرێت.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2024، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی كارگەی ڕیسكایكلینی خاشاك لە شاری سۆران دانرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: كارگەكە لەسەر ڕووبەری 50 دۆنم دروست دەكرێت و ڕۆژانە 400 تۆن خاشاک چارەسەر دەکات، هاوکات ڕۆژانە 100 کرێکار کاری تێدا دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: کارگەی ڕیسایکلینی سۆران چارەسەری خاشاکی سێ زۆن دەکات، سۆران و مێرگەسۆر و چۆمان لەگەڵ کارگەکەدا چارەسەری پاشماوەی نەخۆشخانەکانیش چارەسەر دەکرێت، هەروەها پاشماوەی خانووبەرە و چەند بوارێکی دیکەش چارەسەر دەکات.
لەلایەكی دیكەوە: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: کارگەی ڕیسایکلینی سۆران یەکێکە لەو کارگانەی بۆ سۆران زۆر گرنگە و پێویستییەک بوو بۆ ئەو ئەوەی بتواندرێت ژینگەی ئەو ناوچەیە بپارێزێت، بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە کێشەیەکی گەورەی خاشاک لە سۆران چارەسەر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمانگەکان کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
فرانس پرێس: بەشێکی زۆری خێزانەکانی ناو کەمپی هۆل هەڵاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات






